بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئێران بهڵێنیدا وه‌ڵامێكی گونجاوی ئه‌و سزا نوێیانه بداته‌وه كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌پێندراوه به‌سه‌ریداو له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه واژۆیان له‌سه‌ركراوه.
به‌رپرسانی ئێران ئه‌وه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه كه سكاڵایه‌ك پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی 2015 ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و سزا نوێیانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراون له‌به‌رامبه‌ر په‌ره‌پێدانی "به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ی و پێشێلكارییه‌كانی له‌بواری مافی مرۆڤدا".
عه‌باس عێراقچی- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاویكردووه‌ته‌وه "به‌بڕوای ئێمه، رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه پێشێلكراوه‌و، كاردانه‌وه‌یه‌كی گونجاومان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌بێت".
وتیشی " ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر ئێران‌دا تێكدانی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه، له‌به‌رئه‌وه زۆر ژیرانه وه‌ڵامی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌ده‌ینه‌وه".
هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر روسیا- ئێران و كۆریای باكور.
رۆژی چوارشه‌ممه، به‌رپرسێكی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا واژۆی له‌سه‌ر پڕۆژه بڕیاری سزا نوێیه‌كانی سه‌ر رووسیا كردووه كه به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌و پرۆژه بڕیاره‌دا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران و كۆریای باكوردا سه‌پێندراون.